١٣ حوزەیرانی ٢٠٢٣
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سەر باڵۆن دۆر و بردنەوەی مۆندیال ڕایگەیاند: "مۆندیالی 2022ی قەتەر دوا مۆندیال بوو بەشداریم تێداکرد و ناوم لە پێکهاتەی مۆندیالی ساڵی 2026دا نابێت".
ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی حوزەیرانی 2023 لیۆنێل مێسی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: " دوایین مۆندیالم لە ژیانی وەرزشیدا ئەنجامدا و بەدەستم هێنا، نازانم لە داهاتوودا چی ڕودەدات".
لیۆنێل مێسی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری دەرکەوتنی لە مۆندیالی 2026دا وتی: "حەز دەکەم لەوێبم بۆ بینینی یاریەکان، بەڵام بەشداری مۆندیالی 2026 ناکەم".
کاتێک پرسیاری لەبارەی بردنەوەی باڵۆن دۆر لێکرا وتی: "هەمیشە وتومە خەڵاتی تاکە کەسی گرنگ نییە بۆم، لە ئێستادا بۆ منیش نەبێت بیری لێناکەمەوە و ئەوەی بۆ من گرنگە خەڵاتی بە کۆمەڵە، لە سەروی هەمویانەوە مۆندیالە ئەمە گەورەترین خەڵاتی منە".
لە چاو پێکەوتنەکدا ئاماژەی بە ئەوەشکرد دوای بردنەوەی مۆندیال نەیتوانی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا بۆیە بڕیاریدا بچێتە ئەمریکا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی جیاواز و دوور لە فشاری تۆپی پێ بژی و زیاتر چێژ لە ژیانی ڕۆژانەی وەربگرێت.
لیۆنێل مێسی سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2022 لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە وڵاتی قەتەر. لە ئێستاشدا میسی گرێبەستێکی بۆ ماوەی 2 ساڵ و نیو لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی واژۆ کردووە.
.png&w=3840&q=75)