نرخی کرێی گواستنەوە لە سلێمانی بەرزبووەوە
٥ حوزەیرانی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆكی سەندیكای گواستنەوەی سلێمانی ڕایگەیاند، چەند هێڵێكی پاس نرخی پاسیان لە ٥٠٠ دینارەوە كرد بە ٧٥٠ دینار، ئەویش بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین.
جەلال ئەبو بەكر، سەرۆكی سەندیكای گواستنەوەی سلێمانی بڵاویکردەوە، كرێی پاس لە چەند هێڵێكی پاس گران بووە، بە هۆی ئەوەی نرخی بەنزین لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەوەشی خستەڕوو، كرێی پاس لە هێڵەكانی سەرچنار و بەكرەجۆ لە ٥٠٠ دینارەوە بووە بە ٧٥٠ دینار، پێشبینی دەكرێت لە هێڵەكانی شەكرەكە و ڕاپەڕینیش گران بكرێت.
نرخی بەنزین هەتا دێت ڕوو لە زیادبوون دەكات، ئەمە سەرەڕای چەندین قەیرانی دیكە كە بەرۆكی هاوولاتییانی هەرێمیان گرتووە.
