ئەڵمانیا دەستدەکاتەوە بە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم
٣ حوزەیرانی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەولێر رایگەیاند، لە یەكشەممەی داهاتوەوە تۆماركردنی وادەی پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزای ئەڵمانیا دەكرێتەوە، بۆ تۆماركردنی وادەی سەردانیكردنیش پێویستە پێشوەخت لەڕێگەی لینكێكەوە هاووڵاتییان ناوی خۆیان تۆماربكەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا، بۆ پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزا پێویست ناكات هاووڵاتیان سەردانی نوسینگەكانی گەشتیاری بكەن، بەڵكو دەتوانن لە سەر ماڵپەڕی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، " ئەگەر بەڵگەنامەی ناتەواو و ساختە پێشكەش بكرێت پێدانی ڤیزا رەتدەكرێتەوە، ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر داواكارییەكانی داهاتوو دەبێت".