کەشناسی: پێشبینی خۆڵبارین دەکرێت
٣ حوزەیرانی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ و سبەینێ ، پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی خۆڵبارینی سووك هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمرۆ هەینی بەشێوەیەكی گشتیی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاماژەی بەوەکردوە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با كەمێك چالاك دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێكی كەمدا.