٢٥ ئایاری ٢٠٢٣
خافیێر تیباس ڕایگەیاند تاکە چارەسەر بۆ دووبارە نە بوونەوەی ڕەگەز پەرستی گۆڕانکاریە لە یاساکانی تۆپی پێ.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 25ی ئایاری 2023 خافیێر تیباس سەرۆکی خولی ئیسپانیا ڕایگەیاند، بەردەوام لە هەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی دیاردەی ڕەگەز پەرستی و ئیسپانیا هەرگیز پشتگیری ئەودیاردەیە ناکات.
تیباس سەبارەت بە ڤینیسیۆس جونیور وتی: "یەکێکە لە ئەو یاریزانە بەهرەمەندانەی خولی ئیسپانیا پێویستی پێیەتی و بە دڵنیاییەوە لە داهاتودا دەتوانێت تۆپی ئاڵتونی بەدەست بهێنێت و دەبێت لە ئەوە دڵنیابێت کە باشترینە و پێویستە شێوازی مامەڵەی خۆی بەرامبەر هاندەران بگۆڕێت".
وتیشی: "لە ساڵانی ڕابردوودا هەریەک لە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕوبەڕوی دیاردەی ڕەگەز پەرەستی بوونەتەوە لەلایەن هاندەران لە بەر ئەوەی ئەوان باشترین بوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "کاتێک مێسی لالیگای بە جێهێشت، وتم تاکە یاریزان بتوانێت شوێنی بگرێتەوە ڤینیسیۆس جونێۆرە".
لە کۆتای قسەکانیشیدا تیباس وتی: "داوا دەکەین گۆڕانکاری لە یاسا وەرزشییەکاندا بکرێت، تا لە داهاتودا بتوانینن دەسەڵاتی داخستنی یاریگاکانمان هەبێت لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئەو ڕەفتارانە".
ڤینیسیۆس جونیور لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیا ڕوبەڕوی ڕەفتاری ڕەگەز پەرستی بوەوە لەلایەن هاندەران و لیژنەی ڕکابەریەکانی خولی ئیسپانیا بڕیاری دا بە سزادانی یانەی ڤالێنسیا بە بڕی 45 هەزار یۆرۆ و داخستنی بەشێک لە یاریگای ڤالێنسیا بۆ ماوەی 5 یاری.