٢٢ ئایاری ٢٠٢٣
نوسینگەی ئەژی ئەمین ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئێوارەخوانێک سەردانی ئەژی ئەمین بکات.
ئەمڕۆ دوو شەممە 22ی ئایاری 2023، نوسینگەی ئەژی ئەمین لەڕونکردنەوەیەکدا نوسیویەتی: "وا بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بۆ ئێوارەخوانێک سەردانی ئەژی ئەمین بکات"
ئاماژەی بە ئەوەشداوە: "سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە بە هەر جۆرێکی تر پێناسەیان بۆ ئەم سەردانە کردووە، هیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەوپەری ئەمانەتەوە کارەکانیان ئەنجامبدەن".
ئەمڕونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە ئەژی ئەمین کە لە دوای ڕوداوەکانی 8ی تەموزی 2021ەوە پۆستی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری پێدرا و دواتر لەلایەن یەکێتییەوە ئەو پۆستەی لێوەرگیرایەوە و لە هەولێر نیشتەجێبوو، دوای زنجیرەیەک دانوستان گەڕاوەتەوە سلێمانی و بڕیارە پۆستێک لەناو یەکێتی وەربگرێتەوە.
