هێزێکی ئەمنیی هەڵیکوتایە سەر فرۆکەخانەی عەربەت

١٥ ئایاری ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

سەرچاوەیەک لە فرۆکەخانەی عەربەت ڕایگەیاند، هێزێکى ئەمنیى دەمامکدار هەڵیانکوتایە سەر فڕۆکەخانەى کشتوکاڵیى عەربەت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 15ـی ئایاری 2023، سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "هێزێکی ئەمنی کە وتویانە فەرمانی قوباد تاڵەبانییان پێیە هەڵیانکوتاوەتە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو هێزە ئەمنییە لە کاتژمێر 9ـی بەیانییەوە تاوەکو ئێستا لە ئەوێن و کارمەندەکانیان کردووەتە دەرەوەی ژورەکان و خەریکی گەڕان و پشکنینن.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد: "ئەو هێزە کە هاتونەتە فڕۆکەخانەکە، هیچ نوسراێکی فەرمییان بۆ ئەو هەڵکوتانەسەرە پێنەبووە".