١١ ئایاری ٢٠٢٣
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی روبەڕوی لیژنەی پاراستنی شوێنەواری قائیمقامیەتی سلێمانی دەبنەوە لەکاتی جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی شوێنەوار و کەلەپور کۆبوەوە.
ئەمرۆ پینج شەممە 11ی ئایاری 2023 قائیمقامیەتی سلێمانی لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند: "لە کۆبونەوەکەدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی باسی لە ئەوە کردووە بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوری شارەکامان کە بەشێکە لە مێژومان نامانەوێت لە ناوبچن، بۆیە یاسای 5ی ساڵی (2021) کە بۆ پاراستنی کەلەپور و شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستانە وەکو خۆی لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەکەین".
باسی لە ئەوەشکرد لە سلێمانی لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا لە نوێنەری (شارەوانی، شوێنەوار، زانکۆی سلێمانی، هاتوچۆ) بۆ پێداچونەوە بە رێنماییەکان پێکدەهێندرێت و هەر رێنماییەک پێچەوانەی یاساکە بێت کاری پێناکرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بە ئەوەشداوە: "لە شاری سلێمانی 7 بۆ 8 گەڕەکی کەلەپوری هەن هەمومان هاوڕاین لەسەرئەوەی کە رێگە نادەین چیتر ئەو مێژوە گرنگەی شارەکەمان تێکبدرێت، چونکە ناسنامەی شاری سلێمانین".
