کچێکی 11 ساڵان لە چەمی خاسێ خنکا
١١ ئایاری ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو كچێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵان كه دانیشتوی شاری هه‌ولێره و به سه‌ردان هاتونه‌ته قه‌ڵادزێ، له چه‌می خاسێی سنوری قه‌زای پشده‌ر خنكا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ـی ئایاری 2023، عەلی قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "کچێک بەناوی ئاسیا ئەشرەف تەمەن 11 ساڵ دانیشتوی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ باوەژنەکەی بۆ سەردان هاتونەتە قەڵادزێ".
وتیشی: "شەوی رابردوو لە سەرچاوەی چەمی خاسێ لە سنوری قەزی پشدەر ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 11 ساڵه خنکاوە".
عەلی قادر ئاماژەی بە ئەوەش دا: "لە ئێستادا تیمەکانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی منداڵه‌کە".