٥ ئایاری ٢٠٢٣
فه‌رمانگه‌ی پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان له شاری هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی له پاركه‌كه‌یان ده‌ركرد و رایگەیاند: "هێنانی سەماعە و دی جەی و یاریی ئاگرین" بۆ پارکەکە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئایاری 2023، فه‌رمانگه‌ی پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "له‌مه‌ودوا هه‌ر کوڕ و كچێك پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن و بیانه‌وێ ئاهه‌نگه‌كه‌یان له پارکی سامی عەبدولڕەحمان دەبێت ئەم رێنماییانە لەبەرچاوبگرن:
1- پێویسته پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كه، مۆڵه‌ت له فه‌رمانگه‌ی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ربگیرێت.
2- ده‌بێت ناسنامه له لای لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌جێ بهێڵدرێت، دواتر پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بێت و گشت كه‌لوپه‌له‌كانی پارك بپارێزرێت.
3- هێنانی سه‌ماعه و دی جه‌ی و یاریی ئاگرین بۆ نێو پاركه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
4- هێنانی ئاو و شیرینی و خواردنه‌وه گازییه‌كان بۆ نێو پارك رێگه‌پێدراوه.
5- دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كه و له كۆتاییدا ده‌بێت په‌یوه‌ندی به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به فه‌رمانگه‌كه بكرێت بۆ پشكنینی شوێنه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له پاك و خاوێنیی شوێنه‌كه".
فەرمانگەکە جەختیشی لە ئەوە کردووەتەوە: "سه‌رپێچیكردنی ئه‌م رێنوێنییانه له ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیری له‌نێو پاركه‌كه سزای كارگێڕی و یاسایی به‌دوادا دێت".
پارکی سامی عەبدولرەحمان لەسەر روبەری 800 دۆنم دروستکراوە. پارکەکە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر. چەندین ئاسانکاریی و چالاکیی گەشتیاریی تێدایە، وەک: چێشتخانە، کۆشک، یاریگا، شەقام، کەناڵی رادیۆ، شاشەی سینەمایی.