بریندارێکی تەقینەوەی تانکەرەکەی کەلار گیانی لەدەستدا

٣ ئایاری ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، یەکێک لە ئەو کەسانەی لە روداوی تەقینەوەی تانکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە 24ـی نیسان برینداربوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 3ـی ئایاری 2023، عەقید عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "یەکێک لە ئەو کەسانەی کە بەسەختی لە ڕوداوی تەقینەوەی تانکەرەکەی کەلار برینداربوو، ئەحمەد عەلی بوو، پاش مانەوەی بۆ نزیکەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە گیانی لەدەستدا".

بەیانیی رۆژی دوو شەممە 24ـی نیسانی 2023 لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار تانکیی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقییەوە و پیشەوەرێک گیانی لەدەستدا و 3 هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون کە برینەکانیان سەخت بوو.