ریکلامکردن بۆ جگەرە و نێرگەلە قەدەغە کرا

٢ ئایاری ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک ڕیکلام کردن بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەى ئەلکترۆنى قەدەغەیە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 2ـی ئایاری 2023، پارێزگای هەولێر لە پەڕەی فەیسبوکی خۆی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: "بە هەمووشێوەیەک ڕیکلام کردن بۆ ڤەیپ، نێڕگەلە، جگەرە و جگەرەى ئەلکترۆنى لە (کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، نووسراو، بینراو، بیستراو، سۆشیال میدیا) قەدەغەیە".

ئاماژەى بە ئەوەش کردووە: "هەر ڤاینەر، گۆرانیبێژ، مۆدێل و کەسە بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا و کەسێکى دیکە ڕیکلام بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەی ئەلکترۆنی بکات، رێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر".