وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێی لەسەر دەرماڵە دەرکرد
٢٧ نيسانی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد لەسەر بەستنەوەی دەرماڵە بە ئەندامبوونەوە لە سەندیکاکان.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری لەسەرە و ئەمڕۆ پێنج شەممە 27ی نیسانی 2023، وێنەیەکی دەست قەڵەم کەوتووە، تیایدا هاتووە: "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا بە:
1-کاکردن بە هەر دەقێکی ڕێنماییە داراییەکانمان کە خەرجکردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بە ئەندامبوون لە سەندیکا و یەکێتییەکان ڕابگیرێت.
2-ئەم ڕێنماییە لە لە ڕۆژی دەرچونیەوە کاری پێدەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە".
