١٧ نيسانی ٢٠٢٣
سبەینێ یاریەکانی گەڕانەوەی چارەکی کۆتای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و یاری لوتکەش لەنێوان چێڵسی و ڕیاڵ مەریدا دەبێت.
سبەینێ سێ شەممە 18ی نیسانی 2023، یاریەکانی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە. لە یاری لوتکەی قۆناغەکەدا کاتژمێر 10 ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان یانەی چێڵسی ئینگلیزی میوانداریی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات.
لە یاری چوندا، ڕیاڵ مەدرید توانی بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بەرێتەوە، هەر بۆیە چانسی سەرکەوتنی بۆقۆناغی داهاتوو زیاترە.
لە هەمان کاتدا و لە یارییەکی تردا، ناپۆلی ئیتاڵی لە یاریگای دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای تایبەت بەخۆی، ڕوبەڕوی یانەی ئەی سی میلانی هاونیشتیمانی دەبێتەوە. لە یاری چوندا، میلان بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
ڕۆژی چوار شەممەش بە 2 یاری کۆتایی بە یارییەکانی چارەکی کۆتایی دێت. بایرن میونشنی ئەڵمانی میوانداریی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەکات و ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریگای خۆی ڕوبەڕوی بەنفیکای پورتوگالی دەبێتەوە.
لە دوای بەڕێوە چونی ئەو یارییانە، ناسنامەی 4 تیپی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە ئاشکرا دەبێت و لە مانگی ئایاردا یارییەکانی ئەو قۆناغە بەڕێوە دەچن.