کات و ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلی 9 ڕاگەیەندرا

٩ نيسانی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کات و ڕێنمایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد تاقیکردنەوەکان ڕۆژ نا ڕۆژێک دەبێت.

ئەمڕۆ یەک شەمە 9ی ئازاری 2023، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت ڕاگەیەندراوێکی 3 خاڵیی تایبەت بە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە کە بریتین لە:

1-لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان) م کردووەتەوە، کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێک ) دابنێن. بەجۆرێک لە ڕێکەوتی 29ی 4ی 2023 دەستپێبکات و لە ڕێکەوتی 10ی 5ی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت و لەچەند ڕۆژی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە.

2-سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان ( حکومی و ناحکومی ) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.

3-نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.