نوێترین ژمارەی موسڵمانانی جیهان ئاشکراکرا

٥ نيسانی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

پێگەی (Global Muslim Population) ڕایگەیاند، ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا 2 ملیار و 6 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە کە دەکاتە رێژەی 25٪ـی کۆی دانیشتوانی جیهان.

ئەمڕۆ چوار شەممە 5ـی نیسانی 2023 پێگەی (Global Muslim Population) کە پێگەیەکە تایبەت بە ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا، لە نوێترین ئاماردا بڵاویکردەوە: "ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا گەیشتووەتە 2 ملیار و 6 ملیۆن و 872 هەزار و 21 کەس، بەمەش دەکاتە رێژەی 25٪ـی کۆی دانیشتوانی جیهان کە لەئێستادا ژمارەیان گەیشتووەتە 8 ملیار و 27 ملیۆن کەس".

ئاماژەی بە ئەوەش کردووە: "بەم ئامارە، ئاینی ئیسلام بووەتە دووەمین ئاینی جیهان لە ژمارەی پەیڕەوکارانیدا کە زۆرینەیان لە کیشوەری ئاسیادان، لە 26 دەوڵەتیش سیستمی سیاسییان ئیسلامییە".

هەر بە پێی ئامارەکە: "ئیندۆنیزیا یەکەمین دەوڵەتە لە زۆریی ژمارەی موسڵمانان تێیدا لە دوای ئەویش پاکستان دێت و هندستانیش پلەی سێیەمی گرتووە، عێراقیش پلەی دەیەمی ریزبەندییەکەی گرتووە".