خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆ بڵاوکرایەوە
٢٥ ئایاری ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و خوێندنی ئیسلامی لە ١١/٦/٢٠٢٢ دەستپێدەکات و لە ٢٠/٦ کۆتایی دێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و خوێندنی ئیسلامی بڵاوکراوەتەوە، لە ١١/٦/٢٠٢٢ تاقیکردنەوەکان دەتپێدەکەن و لە ٢٠/٦ کۆتایی دێن.
لەڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن و هەموو ڕۆژێک دەبن، ئەگەر رۆژێکیش پشووبێت تاقیکردنەوەکە دەچێتە ڕۆژی دوایی.
