ڕادیۆی قەڵەم FM 97.7
لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا 20 عومرەکار گیانیان لەدەستدا
٢٨ ئازاری ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
لە شاری عەسیر-ی سعودیە 20 عومرەکار بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیان گیانیان لەدەستدا و 30ـی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێ شەممە 28ـی ئازاری 2023 تەلەڤیزیۆنى فەرمیى سعودیە بڵاوىکردەوە، بەهۆى روداوێکى هاتوچۆوە لە باکورى شارى عەسیرى ئەو وڵاتە 20 عومرەکار گیانیان لەدەستدا و 30ـى دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بە ئەوەش کردووە، ئەو عومرەکارانە زۆرینەیان خەڵکى شارى عەسیر بوون و بە رێگاوە بوون بەرەو شارى مەککە، بەڵام لە رێگادا پاسەکەیان وەرگەڕاوە و دواى ڕوداوەکەش تیمەکانى فریاکەوتن گەیشتونەتە شوێنى ڕوداوەکە.
لەبارەی هۆکاری روداوەکەشەوە تەلەڤیزیۆنى فەرمیى سعودیە ئەوەی خستووەتە ڕو، شۆفێری پاسەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە پردێکدا کێشاوە و دواتر پاسەکە گڕیگرتووە.