دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پوتین دەرکرد

١٧ ئازاری ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دەرکرد و ڕایگەیاند فەرمانەکە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگەوەیە لە ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئازاری 2023، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دەرکردووە و دادوەرەکانی دادگاکەش ئاماژەیان بە ئەوە دا بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ دادگایی کردنی پوتین کە منداڵی بە ناسایی لە ئۆکرانیاوە گواستووەتەوە بۆ ڕوسیا.

پێشتر دیمیتری بیسکۆڤ، وتەبێکی کریملن، جەختی کردەوە ڕوسیا دان بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا؛ کە بارەگاکەی لە شاری لاهای هۆڵەندایە؛ نانێت و پێشبینی دەکەن ئەو دادگایە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرکردە ڕوسەکان دەربکات.