خشتەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی

٢٢ ئایاری ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بۆ خولەی یەکەم، لەسەرجەم بەشەکانی ڕاگەیاند، لە ٢٧/٦/٢٠٢٢ دەستپێدەکات و تا ٢٥/٧/٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بۆ بەشەکانی (زانستی، وێژەیی، پەروەردەی ئیسلامی، پیشەسازی، بازرگانی، مامانی، نەخۆشیاری، گەشتوگوزار، بەیتالی، بەرهەمهێنانی ئاژەڵی، بەرهەمهێنانی روەکی) بڵاوکردەوە، لە ٢٧/٦/٢٠٢٢ دەستپێبکات.

ئەمساڵ بەهۆی چەند هەلومەرجێک و چەند پشوێک، ساڵنامەی خوێندن چەند جارێک هەموارکرایەوە و بەو هۆیەوە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ بەراورد بە ساڵانی رابردو دواخران.

لەلایەخۆشیەوە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، دواخستنی تاقیکردنەوەکانە بۆ ئەوەی کاتی زیاتر بدرێت بە خوێندکاران بە پێداچونەوە بە وانەکانیاندا.