تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

٨ ئازاری ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

سەرەتای هەفتەی داهاتو بۆ ماوەی 3 کاتژمێر و نیو، تونێلی پێشڕە و لە چیای ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی، بە مەبەستی خاوێنکردنەوە دادەخرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی ئازاری 2023، بەهمەن عەبدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە میدیاکانی وت: "بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی تونێلی پێشڕەو، ڕۆژی شەممە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 12:30 نیوەڕۆ، تونێلەکە بەڕوی شۆفێراندا دادەخرێت".

ئاشکراشیکرد: "داخستنەکە بۆ ماوەی 3 کاتژمێر و نیوە و دواتر تونێلەکە دەکرێتەوە و شۆفێران دەتوانن هاتوچۆی پێدا بکەن".

تونێلی پێشڕەو ساڵی 2009 کارەکانی تەواو کرا و بەڕوی شۆفێراندا کرایەوە و شاری سلێمانی دەبەستێتەوە بە ناوچەی شارباژێڕەوە.