٢ ئازاری ٢٠٢٣
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات بە خاوەنی کافتریاکان و دەڵێت، ئەگەر خواردن و خواردنەوە پێشکەش بە کەسانی خوار 18 ساڵ بکەن رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ی ئازاری 2023، رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە میدیاکانی رایگەیاند: "بەهۆی هەبوونی مناڵی خوار تەمەن 18 ساڵ لە شوێنەکەیدا، کافتریا و بلیاردی گەنجان لە گەڕەکی کارێزەوشک داخرا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "یاسا رێگری لە هاتوچۆکردنی هەرزەکاران و کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ دەکات بۆ گازینۆ، کافتریای نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان، بۆیە لەلایەن لیژنەکانمانەوە خاوەن شوێنەکان ئاگادارکراونەتەوە کە تابلۆی هاتنە ژوورەوە بۆ خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەیە لە شوێنەکانیان هەڵبواسن و هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک یاخود نێرگەلە پێشکەش بە کەسانی خوار تەمەنی ئاماژەپێکراو نەکەن".
باسی لە ئەوەشکرد: "رۆژانه لیژنهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی له گازینۆ، كافتریاكانی كێشانی نێرگهله و شوێنی خواردن و خواردنهوه کحولییەکان، بهدواداچون دهكات و هەر شوێنێک خواردنەوە یاخود نێرگهله پێشكهش به منداڵی نهوجهوان بكات شوێنهكهی دادهخرێت و خاوهنهكهشی روبهروی رێكاری یاسایی دهكرێتهوه".