٢١ ئایاری ٢٠٢٢
بڕیارە سبەینێ، نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەلاحەدین بەهائەدین و عەلی باپیر کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ، دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەینێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بەشداری لە رێوڕەسمی دەرچووانی خولی ١٦ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچۆڵان دەکات."
وتیشی، دوای تەواوبوونی مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سهلاحهدین محهممهد بههائهدین، ئهمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و چەند حیزب و کەسایەتیی سیاسیی سلێمانی کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو سەردانە گرنگی زۆری هەیە، کاریگەری زۆری لەسەر تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان لایەنە سیاسیەکان و کۆتاییهێنان بەو چەقبەستووییە سیاسییەی هەرێمی کوردستان هەیە."
دڵشاد شەهاب، باسی لەوەشکرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەرۆشە بۆ رێکخستنەوە و لێکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان.