70 سوڵکەر لە ترافیکلایت و چێشتخانەکاندا دەستگیرکران
٢٨ شوباتی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە 70 سوڵکەریان لە ترافیکلایت و چێشتخانەکاندا دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 28ـی شوباتی 2023 بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە هەڵمەتێکدا کە ماوەی هەفتەیەکی خایاند 70 سواڵکەریان دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: "کە هەڵمەتەکە لە چێشتخانە و ترافیکلایت و شوێنەگشتییەکان ئەنجام دراوە و ماوەی هەفتەیەکی خایاندووە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو کەسانە لە ئەو شوێنانەدا هاوڵاتییانیان دەستگیرکردبوو".
ئاماژە بە ئەوەشکراوە، سەرجەم ئەو کەسانە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددە 390 لە یاسای سزادان راگیراون.
