دەستكرا بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیستی درێژخایەن بۆ مامۆستایان

٢٤ شوباتی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، پێدانی ئۆتۆمبێل بە پێشەكییەكی كەم و بە قیستی درێژخایەن بۆ مامۆستایان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و دەشڵێت، ئۆفەرەكە بۆ ئەو مامۆستایانەیە كە ئەندامن لە رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان.

ئەمڕۆ هەینی 24ی شوباتی 2023 عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی راگەیاند: "ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ كۆمپانیایەكدا ئەنجامدرابوو بە پێدانی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان بە پێشەكییەكی كەم و بە شێوەی قیستی درێژخایەن لە كۆتایی هەفتەی رابردوو خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و مامۆستایان دەتوانن سوودمەندببن".

راشیگەیاند: "مامۆستایان دەتوانن بە پێشەكی هەزار دۆلار، سێ هەزار یاخود پێنج هەزار دۆلار لە وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكە سوودمەندببن ئەو بڕە پارەیەی دیكە دەمێنێتەوە بە شێوەی قیست بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەگەڕێندرێتەوە".

ئاشكراشیكرد: "ئەم لێكتێگەیشتنە لە رێگای یەكێتیی مامۆستایانەوە ئەنجامدراوە بۆیە، ئەو مامۆستایانەی لە رێكخراوەكە ئەندامن دەتوانن لە ئۆفرەكە سودمەندبن و لە قۆناغی یەكەم دا لە هەر 3 پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دواتر بۆ مامۆستایانی ناوچەكانی دیكەش ئۆفەرەكە رادەگەیەنرێت".