دەریاچەی دوکان.. گەنجێک خنکا
١٩ ئایاری ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دەریاچەی دوکان، گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ خنکا.
ئاوات عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، باسی لەوەکرد، "ئه‌مڕۆ گه‌نجێك کە بەلەمێکی بچووکی خۆی پێ بووە چووەتە ناو دەریاچەی دوکان بێ ڕەچاوکردنی هیچ مەرجێکی سەلامەتی، به‌له‌مه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوە وخنکاوە."
راشیگەیاندووە، گەنجەکە تەمەنی ٢٦ ساڵە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.