١٦ شوباتی ٢٠٢٣
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هەلی کاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی شوباتی 2023، بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراویی UNHCR نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ پلانی کار و پڕۆژەی هاوبەشی ساڵی 2023 پێویستیان بە 22 کەس هەیە، کە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
ئاماژەوە بەوەشدراوە، هەلی کارەکان بەشێوەیەکی جوگرافی دابەشکراون، پارێزگای سلێمانی چوار کەس، پارێزگای هەولێر هەشت کەس، پارێزگای دهۆک 10 کەس.
مەرجەکان:
1. دەرچووی بەشەکانی کۆمەڵناسی و یاسا و دەروونناسی بێت ئەزموونی کاری لەوبوارانە هەبێت.
2. ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
3. پێویستە زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت، ئەگەر زمانی ئینگلیزی بزانێت شانسی وەرگیرانی زیاترە.
4. نابێت کەسەکە هیچ پابەندیەکی هەبێت، واتا نابێت فەرمانبەری حکومی و یان کەرتی تایبەت بێت.
5. پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان و تاوانە ئابڕوبەرەکان.
6. کێشەی هاتووچۆی لەنێو شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.
7. شارەزایی تەواوی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر هەبێت بەتایبەتی مایکرۆسۆفت و ئۆفیس.
8. گرێبەستەکە بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت.
9. مووچەکەی لەلایەن رێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت، بەمانگانەی 400 چوار سەد هەزار دیناری عێراقی.
وەزارەتی ناوخۆ ئەوەی خستەڕوو، کە هەر کەسێک ئەو مەرجانەی تێدایە و ئارەزووی کارکردنی هەیە، دەتوانێت لە ماوەی هەفتەیەک CV کەی بنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شەقامی 60 مەتری هەولێر.