وەزارەتی دارایی: ئاگاداری دراوی ساختە بن

١٢ شوباتی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دراوى ساخته‌ له‌ هه‌ردوو جۆرى دینارو دۆلار له‌ بازاڕه‌كان زۆربوه‌ و پێویسته‌ هاوڵاتیان ئاگاداربن.

ئەمڕۆ یەک شەممە 12ـی شوباتی 2023، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریدا هاتووه‌: "ماوەیەکە بڵاوبونەوەی دراوی ساختە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و وەزارەتی دارایی و ئابوریش داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر چاو کراوە بن لە کاتی مامەڵەکردن بە جۆرەکانی دراو تا توشی زیان نەبن".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته ‌ڕو، بەڕێوبەرایەتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی خولی هۆشیاری بۆ خەزنەداری بانکەکان کردۆتەوە تا زیاتر چاو کراوە بن لە کاتی مامەڵەکردن بەدراوەکان، بڕیاریشە خولی هۆشیاری بۆ فەرمانگەکان و نوسینگەو کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکرێتەوە تا هەموان زیاتر بەئاگا بن لە بڵاوبونەوەی دراوی ساختەو مەترسیەکانی.

له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌: "لەماوەی ڕابردووشدا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر دراوی عێراقی ساختە لە جۆری 25 هەزاری و 50 هەزاری و دۆلاری ئەمریکی ساختە لەجۆری 50 دۆلاری و 100 دۆلاریدا گیراوەو ڕێکاری یاسایی پێویست لە ئەوبارەیەوە ئەنجام دراوە".