سلێمانی.. لە گەرەکی بەختیاری تەقە لە خاوەن ڕێستۆرانتێک کرا

١٨ ئایاری ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

دوێنێ شەو، لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی، خاوەن ڕێستۆرانتێک تەقەی لێکرا و بریندار کرا، دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی بەختیاری سلێمانی کەسێک لەسەر ماتۆرسکیل تەقەی لە خاوەنی ڕێستۆرانتێک کرد و برینداری کرد.

خاوەن ڕێستۆرانتەکە دەستبەجێ بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار و نەشتەرگەری بۆ کراوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، خاوەن ماتۆڕسکیلەکە، ویستویەتی خاوەن رێستورانتەکە بکوژێت، بەڵام هۆکارەکە نەزانراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خاوەن ڕێستۆرانتەکە خەڵکی باکووری کوردستانە و لە سلێمانی کاری کردووە، دوای ڕووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.