پۆلیسی پێنجوێن: کچێکی ١٤ ساڵان گیانی لەدەستدا

١٧ ئایاری ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن ڕایگەیاند، کچێکی ١٤ ساڵان خنکاوە و تا ئێستاش نەزانراوە خۆی خنکاندووە یاخود خنكێندراوه‌.

رائید کاروان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن وتی،" ٩:٣٠ی شەوی ڕابردوو، ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی دڵتەزێن، کە حاڵەتێکی خنکان بوو، دوای گەیشتنمان بە شوێنی مەبەست دەرکەوت کچێک بەناوی (هەستیا فاروق) گیانی لەدەستداوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ناوبراو لەدایکبووی ٢٠٠٨ە، دانیشتووی سەیدسادقە و خوێندکارە، بەمەبەستی کارکردن ڕووی لە پێنجوێن کردووە، تاوەکو ئێستاش نەزانراوە خنکێنراوە یاخود خۆی خنکاندووە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوام دەبن تاوەکو بەتەواوی دەزانرێت ڕووداوەکە چۆن بووە.