ئاژەڵێکی "مەترسیدار"ـی هاوشێوەی تیمساح دۆزرایەوە

٢ شوباتی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

زانایان ڕەگەزێکی نوێی بونەوەرێکی "مەترسیدار"ـی هاوشێوەی تیمساحیان لە ناوچەکانی کەناری جوراسیکی دۆرسێت لە باشوری وڵاتی بەریتانیا دۆزییەوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ـی شوباتی 2023 لە میدیا عەرەبییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دوای زنجیرەیەک بومەلەرزە لە ناوچەکانی کەناری جوراسیکی دۆرسێت لە باشوری وڵاتی بەریتانیا، ڕاوچییانی ئەو ناوچەیە ئاژەڵێکی "دڕندەی مەترسیدار"ـیان دۆزییەوە کە هاوشێوەی تیمساحە.

زانایان باس لە ئەوە دەکەن، ئەو ئاژەڵە درێژییەکەی نزیکەی دوو مەتر دەبێت و هاوکات ناوی "تیمساحی چارماوس"ـی لێنراوە.

ئاماژە بە ئەوەش دراوە، ئەم ئاژەڵە سەر بە بنەماڵەی "ثالاتۆسوشیان"ـە کە جۆرێکی دێرینی تێکەڵەی تیمساح و نەهەنگە و لە سەرەتای سەردەمی جوراسیکدا هەبووە.

بەپێی وتەی پۆڵ دەیڤس، شارەزای جیۆلۆجی، ئەوەی ئەم جۆرە تیمساحە لە تیمساحی ئاسایی جیا دەکاتەوە، ماسولکە گەورەکانی چەناگەیەتی، کە وایکردووە بتوانێت بە شێوەیەکی زۆر بەهێز ئەو بونەوەرانە بگرێت کە لە ئاودا دەژین.