پاسەوانی سنور 19 کەسی دەستگیرکرد

٣١ کانونی دووەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق دەستگیرکردنی 19 کەسی راگەیاند کە ویستبویان سنوری عێراق لەرێگەی ئێرانەوە ببەزێنن.

ئەمڕۆ سێ شەممە 31ـی کانونی دووەمی 2023 فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین و نەهێشتنی دیاردە نایاساییەکان لەسەر سنورەکان توانراوە 19 کەس دەستگیربکرێن".

ئەوەش هاتووە: "ئەو 19 کەسە لە دیوی ئێرانەوە ویستویانە بۆ ناو عێراق بپەڕنەوە".

لەبارەی چارەنوسی ئەو کەسانەوە، پاسەوانی سنور باسی لە ئەوە کرد، ئەو کەسانە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و رەوانەی شوێنی تایبەت دەکرێن.