٢٥ کانونی دووەمی ٢٠٢٣
لەبەر ئەوەی بڵێن جەنابی سەرۆک خانەدانە؟
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە حاجی ڕاکانی پاڕێزگات ئەناردەوە بۆ ماڵ وازی لە پارێزگاریی دەهێنا !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە 35 ساڵ من فێستڤاڵی شانۆی شەقامم دەکرد بەناوی کوردستانەوە 35 وڵاتم دەهێنایە کوردستان و کەرکوکەوە !
جەنابی سەرۆک (35) دەفتەر دۆلار 35 منداڵی نەشتەرگەریت بۆی بکردایە لە مردن رزگاری بوایە باشتر نەبوو !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە (35) یاریگای بچوکت لە قەزا و ناحییەکان دروست بکردایە باشتر نەبوو !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە ( 35) پێشمەرگەی بریندارت چارە دەکرد !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە (35) سەیارەت بۆ کوڕی شەهید دەکڕی !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەرە (35) ناوەندی ئەدەبی و ڕۆشنبیریت دەکردەوە لە شار و قەزا و ناحییەکان.
جەنابی سەرۆک بەو ( 35) دەفتەر دۆلارە ( 35) جادەی قیرتاوت بۆ ئەو لادێیانە ڕادەکێشا کە بەهار دێت ئەڵی بۆ سەرمانگە پڕە لە چاڵ، خودا ئەزانێت چاڵی وای تێدایە ئەڵی زەڕە لێداوە !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە دەیان مزگەوتت دروست دەکرد! کاتی مزگەوتێک دروست دەکرێت ئەبی داشنی بۆ بکرێت و سواڵ و بەڕماڵ داخرێت !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەرە دۆلارە (35) یانەی کوردستان دەژێنیتەوە !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە (35) خوێندکار دکتۆرای دەهێنایەوە لەم ئێران و مسر و وڵاتانەی دراوسێ!
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە (35) گەنجت لەو یۆنان و بیلاروسیایە دەگەڕاندەوە باوەشی دایکی !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە هەموو ماڵی له کوردستان تۆپێکی یاری کردنمان پێ دەبەخشرا ئەمان وت دیاری سەرۆکە !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە (350) پێشمەرگە و کارمەندی حکومەتەکەت لە قەرزاری مارکێت و ئەسواقەکان رزگار دەکرد !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەرە دۆلارە (35 ) تەکسیت بۆ (35) گەنجی داماوە دەکڕیی و دەتکردە خاوەن کار !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە (35) فیلمی کورتمان بەرهەم دەهێنا !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە (35) خەون و ئومێدی تاکی کوردیت بەدی دەهێنا !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە (350) محاویلەی کارەبات بۆ ئەم گەڕەکە کوردیانەی ژێر دەست حاجی ڕاکان دەکری !
جەنابی سەرۆک بەو (35) دەفتەر دۆلارە (35) پیاوی باش و (35) ڕاپۆرتم لەسەر ئەنوسن کە (35) جارە موچە (500) هەزارییەکەم دەبڕن، چونکە ئەمە (35) جارەمینە هەرشەی بڕینی موچەکەم دەکەن لەبەر قسە و نوسینەکانم !
وەباقی وەسلام ......
نەژاد نەجم سەرۆکی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە شانۆیەی شەقام لە کەرکوک کە قەرزاری (35) کەسە لەسەر فێستڤاڵی شانۆی شەقامی کەرکوک کە هەڵگری ناسنامە و کەلتور و فەرهەنگ و شارستانییەت ومێژوی کوردییە.