شەش ڕێگای ئاسان بۆ سووتاندنی چەوری ورگ

١٤ ئایاری ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

بوونی چەوری ورگ نیگەرانییە لەلای زۆرینەی خەڵک، کۆبوونەوەی ئەو چەورییە لەسەر ئەندامەکانی هەرس مەترسیدارە بۆ تەندروستیی.

هەبوونی چەوری لەسەر ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ ئاساییە، بەڵام بە زۆربوونی ئەو چەورییە مەترسی لەسەر تەندروستیی کەسەکان دروست دەکات و دەبێتە هۆی نەخۆشی ترسناک.

زۆربەی ئەو کەسانەی بە دەست چەوری ورگ دەناڵێن، چەندین ڕێگا بەکاردەهێنن بۆ کەمکردنەوەی ئەو چەورییە، بەڵام پسپۆڕان پێشنیازی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست دەکەن بۆ کەمکردنەوەی چەوری ورگ.

لەم ڕاپۆرتەدا شەش ڕێگای ئاسان دەخەینەڕوو بۆ سوتاندی چەوری ورگ، ئەوانیش بریتین لە:

١. ڕۆتینێکی خەوی تەندروست، بەدەستهێنانی خەوی تەواو یارمەتیدەرە لە بەڕێوەبردنی هۆرمۆنەکانی فشار و ئاستەکانی کۆرتیسۆل.

هەروەها، پشودان یارمەتیدەرە بۆ سووتاندنی چەوری لەش و کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردن، وزەی پێویستت پێدەبەخشێت، لە کاتی کەم خەوی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی برسێتی، گێرلین، زیاد دەکەن و کەمکردنەوەی ئاستی لێپتین، ئەو هۆرمۆنەی کە بەرپرسە لە هەستکردن بە تێربوون، ئەمەش وا لە کەسێک دەکات خواردن زیاتر بخوات.

٢. کەمکردنەوەی شەکر، بە وتەی زانا مۆریس، نووسەری خۆراکی چەوری بەرز، چەوری ورگ پەیوەستە بە ڕێژەی شەکر.

شەکر دەبێتە هۆی دەرکردنی ئەنسۆلین و هانی لەش دەدات چەوری زیاتر کۆبکاتەوە.

٣. وەرزش، باشترین ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی چەوری، پابەندبوونە بە بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروست لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزش.

پسپۆڕی خۆراک، هێلین بۆند دەڵێت، پێویستە هەموو هەفتەیەک بە لایەنی کەمەوە ١٥٠ خولەک و دوو جار ڕاهێنانی قورس ئەنجام بدرێت.

٤. خواردنە سووکەکان، هەرچەندە زۆربەی پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن وا باشترە کەمتر خواردنە سووکەکان بخورێن، هێلین دەڵێت،" خواردنە سووکەکان لە ژەمە خۆراکماندا کێشە دروست ناکات، بە پێچەوانەوە دەتوانێت تەندروستی باشتر بکات، بە مەرجێک خواردنەکان تەندروستبن."

٥. ڕیشاڵ، زۆربەی کات کەسە پێگەیشتووەکان کەمتر خواردنی هەڵگری ڕیشاڵی دەخۆن و کەمتر بەدەستی دەهێنن.

لە کاتێکدا، ئەو خواردنانەی هەڵگری ڕیشاڵن زۆر بەسوودن بۆ هەرسکردن و دووربوون لە نەخۆشییە مەترسییەکانی وەک شێرپەنجە و جەڵدە، لە هەمان کاتدا بەسوودە بۆ سووتاندنی چەوری زیانبەخش و کەمکردنەوەی کێش، میوە و سەوزە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە.

٦. کەمکردنەوەی کحول، خواردنەوە کحولییەکان بە هیچ شێوەیەک خزمەتی تەندروستی ئێمە ناکەن، چونکە هەموو جۆرەکانی کحول ڕێژەیەکی زۆر کالۆرییان تێدایە، بۆیە لەکاتی خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە کحول، کالۆرییەکی زۆر کۆدەبێتەوە، بەتایبەتی کاتێک تێکەڵەکان زیاد دەکەیت، وەک شەربەتی لیمۆ، کۆلا یان شەربەتی میوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری مەترسیدار.