١٣ نيسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی رێگریی لە بڵاوبوونەوەی بەکتریای سەلمۆنێلا، بەرهەمەکانی کیندەر قەدەغە دەکات.
دوای بڵابوونەوەی هەواڵی تووشبوونی چەند کەسێک بە بەکتریای سەلمۆنێلا بەهۆی شوکەلاتەی کیندەر، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری (Kinder Surprise MAX) لە بازاڕەکاندا قەدەغە دەکات.
بە پێی ڕاگەیەیەندراوەکە، لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆمپانیای هاوردەکار و دابەشکەر وە دیاریکردنی خالە سنووری یان فرۆکەخانەکان کە لێوەی هاوردە کراوە دەکرێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان تا یەکلایکردنی ئەو بابەتە لەوڵاتە پەیوەندیدارەکان قەدەغە دەکرێت.
