بەهای گاڤی ٩ هێندە زیاد دەکات

١٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

گاڤی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ماوەی ڕابردوودا و بە دیاریکراوی دوای یاری کۆتای جامی سوپەری ئیسپانیا بە شێوەیەکی بەرچاو بەهای لە بازاڕی یاریزاناندا بەرز بۆتەوە

گاڤی، پیاوی یه‌كه‌می یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بوو، ته‌مه‌نی تەنها 18 ساڵه‌، درێسی ژماره‌ 30ـی ده‌پۆشێت، سه‌ره‌ڕای ئەوەی ته‌مه‌نی لاوە، به‌ڵام دوو ساڵه‌ له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا یاریی ده‌كات.

ئەمە لە کاتیکدایە، کە بارسێلۆنا له‌ وه‌رزی 16-2015دا گاڤی به‌ بڕی 10 هه‌زار یۆرۆ له‌ یانه‌ی ریاڵ بێتیسەوە گواستەوە ڕیزەکانی، و له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ ئێستا بەهای یاریزانەکە له‌ بازاڕی یاریزاناندا بڕی 95 ملیۆن یۆرۆیە.

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا له‌ دوای یارییه‌كه‌ی جامی سوپه‌ر به‌ شانازییه‌وه‌ باسی گاڤی كرد‌ و وتی: "ئه‌و ڕۆحیەتێکی بەرزی هەیە، به‌ دڵ و گیان له‌ناو یاریگادا یاری ده‌كات، یاریزانێكی نایابه‌، كاتێك له‌ناو یاریگا نییه‌، به‌رده‌وام هه‌ستێكی ناخۆشم هه‌یه"‌.

بۆسكێتس كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆناش به‌و شێوه‌یه‌ باسی له‌ گاڤی كرد: گاڤی وه‌ك دڕندەیەك وایه‌، بۆ چركه‌یه‌كیش ناوه‌ستێ و له‌هه‌ناسه‌ ناكه‌وێت، هه‌موومان ده‌مانزانی چ ئاستێكی هه‌یه‌ و چۆن یاری ده‌كات، زۆربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌كانی گاڤی ئێستا له‌ تیپی لاوان یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئێستا هاوشانی ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كان له‌ تیپی یه‌كه‌م به‌ ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر یاریی ده‌كات.

جێی باسە، کە ئاماره‌كانی گاڤی به‌رامبه‌ر به‌ ریاڵ مه‌درید له‌ یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر سێ گۆڵه‌كه‌ هه‌بووه‌، گۆڵێکی تۆمارکرد و دوو گۆڵیشی درووستکرد، 43 پاسی دروستی دا، 3 تۆپی به‌رزی كۆنترۆڵكردووه‌، ئاست و ده‌ركه‌وتنی گاڤی دڵی خوان لاپۆرتای خۆش كردووه‌.