پێویستە چەندجار قژ بشۆین؟

١٣ نيسانی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

 شێوازی شوشتنی قژ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بە پشتبەستن بە شێوازی قژت و چەندین هۆکاری دیکە کە کاریگەری لەسەر ژمارەی ئەو کاتانە هەیە کە دەبێت یەکێک لە هەفتەیەکدا قژ بە ئاو بشۆن. 

توێژینەوەیەکی تازەی بەریتانی ئاشکرای کرد کە بە تێکڕایی بەڕیتانیەکان هەموو ٢بۆ٣ ڕۆژ جارێک قژیان دەشۆن. بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی پۆست، شارەزایان دەڵێن ڕێژەکە زۆر بەرزە و لەوانەشە ببێتە هۆی شێواندن و لە دەستدانی قژ . 

بۆ ئافرەتان، شوشتنی قژ پەیوەندی بە جۆری شامپۆ و کوالێتی قژ و سەرەوە هەیە. پسپۆڕ و شارەزا لە قژ، عەباس کانانی وتی: "زۆربەی خەڵک دەتوانن دوو بۆ سێ ڕۆژ بەسەر بەرن بەبێ ئەوەی قژیان بشۆن، بەڵام ئەگەر پێستی سەرت چەوری زیادە بەرهەم بهێنێت، ڕەنگە پێویست بکات هەموو ڕۆژێک بۆ دوو جار بیشۆیت" ئەوانەی قژی کاڵ یان نەرمیان هەیە، زیاتر قژی چەوریان هەیە". 

قژی باریک و ڕاست کەمە و ڕێگە بە ڕۆن دەدات بۆ داپۆشینی چەمەکانی قژ. 

قژی ئەفرۆ دەبێ بە ڕێژەیەکی کەمتر بشۆرێت، نزیکەی یەک بۆ دوو جار لە هەفتەیەکدا، ئه وه به هۆی ئه وه یه که قژی ئەفریقی له کاتی وشک کردنەوە زیانی بەردەکەوێت. 

شارەزایان ئامۆژگاری ئەوەیان کرد کە بۆ خۆلادان لە زیانەکانی قژ، پێویستە خۆت لە زۆر بەکارهێنانی شامپۆ دووربخەیتەوە، هەندێک جار کە خۆتان دەشۆن تەنها اوێکی سارد بەکاربهێنن. بۆ پیاوان باشترە کە دوو بۆ چوار جار لە هەفتەیەکدا قژیان بشۆن، بەڵام هۆشداری دا لە بەکارهێنانی بەرهەمی قژ، کە لەوانەیە کەرەستەکان بلۆک بکەن و بڕی ڕۆنی بەرهەمهێنراو کەم بکەنەوە.  

نەبوونی ڕۆن دەتوانێت قژ وشک و پارچە بکات. کانانی پسپۆڕی قژ دەڵێت: "زۆر شامپۆکردن نابێتە هۆی کەچەڵ بوونت."
عەباس کەنانی جەختی لەوە کردەوە کە زۆر شۆردنی قژ لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کڕێش.
 

کانانی، وتیشی: "ئامۆژگاری من بۆ هەر کەسێک ئەوەیە کە لە هەفتەیەکدا ٢بۆ٣ جار شامپۆیەکی پزیشکی دژە کڕێش بەکاربهێنێت و قژی بە ئاو بشوات بۆ ڕزگاربوون لێی".