سوارێز پاساو بۆ گواستنەوەی بۆ گرێمیۆ دەهێنێتەوە

٥ کانونی دووەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

لێدوانەکانی سوارێز دوای ناساندنی وەکو یاریزانێکی نوێ، بە ئامادەبوونی 40 هەزار هاندەر لە یاریگای ئەرینا گرێمیۆ.

لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی لە میانی پێشکەشکردنی وەکو یاریزانێکی نوێ لە ڕیزەکانی گرێمیۆی بەڕازیلی، ڕایگەیاند: "پەیوەندیکردن بەم تیپەی هەڵبژاردووە، چونکە ئارەزوی بەرەنگاری سەخت دەکات و دەیەوێت بیسەلمێنێت کە دەتوانێت لە تیپێکی گەورەدا یاری بکات کە هەرگیز نابێت دابەزێتە خولی پلە دوو".

دەشڵێت: "حەزم لە تەحەدای سەختە، چونکە دەزانم گرێمیۆ لە خولی پلە دووەوە دێت، شوێنێک کە هەرگیز شایەنی نەبووە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەراوردی دەکەم بەو شتەی کە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەسەرمدا هات کاتێک لالیگا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بوو و تەحەداکە قورس بوو، ڕەنگە ئەم دۆخە قورستر بێت، بەڵام دڵنیام کە تیپێکی گەورە و ڕاهێنەرێکی گەورە هەیە و دەتوانین زۆر شت بکەین".

سوارێزی تەمەن 35 ساڵ، درک بەوە دەکات کە بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەنیەوە ئاستی وەک جاران نەماوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو هەوڵێک دەدات و بەڵێنیداوە "پابەند بێت و گۆڵ تۆمار بکات".

پێشی وایە تەحەدای گەورە لەگەڵ گرێمیۆ و پاڵاوتن بۆ جامی لیبرتادۆرێس و دواتر هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە سەرسوڕهێنەر دەێت.

هاوکات گرێبەستەکەی سوارێز لەگەڵ گرێمیۆ تا مانگی کانوونی دووەمی 2024 بەردەوام دەبێت، هەروەها گرنگترین گرێبەستی یانەکەیە تا ئێستا.

جێی ئاماژەیە کە سوارێز لە ئەیاکس ئەمستردام و لیڤەرپوول و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کردووە، لەوێشەوە لە ساڵی 2021 دا ڕوویکردە یانەی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر لەگەڵ ئۆرۆگوای.