٢ کانونی دووەمی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنانو خێزان لەسلێمانی ئاشكرایدهكات، ئهو کچەی لەهوانە هێرشکرایەسەر، لهڕۆژى ڕوداوهكهوه بێسهروشوێنه.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی کانونی دووەمی 2023، عهمید سەركەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنانو خێزان لەسلێمانی ئاشكرایكرد، "ئهو كچه لەڕۆژی ڕوداوەکەوە دیارنییەو نازانرێت بۆ کوێ ڕۆیشتوە".
ئهوهشى ڕونكردهوه، "بڵاوکردنەوەی تۆمارە ڤیدیۆییەکانی ڕوداوەکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کێشەکەی گەورەترکردوەو یەکێکە لەهۆکارەکانی دیارنەمانی ئەو کچە".
سهبارهت بهدهستگیركردنى ئهو 16 كهسهش پۆلیسى سلێمانى ئاشكرایكرد دهستگیریانكردون، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ڕونكردنهوهیداو وتى: "تەنها چوار کەس لەوانەی دەستگیرکراون تۆمەتباری سەرەکینو ئەوانی دیکە ئەوانەن کە قسەی پێدەڵێنو هاواردەکەن".
زیاتر لهوبارهیهوه ڕایگهیاند، "ئەگەر کچەکە دەربکەوێتەوەو سکاڵا تۆماربکات دادوەر سزاکە دەگۆڕێت، لەبەرئەوەی ئەو زیانەی بەر ئەو کچە کەوتوە زۆرەو دەکرێت تاوانبارەکان سزای قورستر بدرێن لهوهى ئێستا".
ڕۆژى 30ى 12ى 2022 تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە، تێیدا دەردەکەوێت لەهوانەی سلێمانی کۆمەڵێک گەنج هێرشدەکەنەسەر کچێک.
