وەزارەتی کشتوکاڵ وادەی تەواوبونی چەند پرۆژەیەکی ڕاگەیاند

٣٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 41 پۆند لە قۆناغی دروستکردن و تەواوبووندایە لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی 30ی کانونی یەکەمی 2022، وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و کەمئاویی و پاڵپشتی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان، لە ماوەی ساڵانی 2019 تا 2022، لە هەرێم 41 پۆند لە قۆناغی دروستکردن و تەواوبووندان لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم، بەوەش ژمارەی پۆندەکان دەگاتە 155 پۆند، بە گشتیش توانای گلدانەوەی 26 ملیۆن و 905 ھەزار و 958 مەتر سێجا ئاویان ھەیە.

راشیگەیاند، ھەزاران جوتیار لەو پۆندانە سودمەند دەبن بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، دەیان پۆندی دیکەش دیزاینی بۆ کراوە و لە نەخشەسازیدایە، لەکاتێکدا تێچوی خەرجییەکانی دروستکردنی پۆندەکان ٪ 55 کەمکراوەتەوە.

بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، لە سەرەتای ساڵی 1992 تا 2019 حکومەتی ھەرێم توانای دروستکردنی 118 پۆندی ھەبووە.