لە سلێمانی خولی ڕاھێنەرایەتی ئاستی D بەردەوامی ھەیە
٢٧ كانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
لە شاری سلێمانی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ خولی ڕاهێنەرایەتی ئاستی D ئاسیایی بە بەشداری 30 ڕاهێنەر بەڕێوە دەچیت.
خولەکە بەسەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و یەکێتی تۆپی پێی عێراق لیژنەی هونەری و پەرەپێدان و یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
بە سەرپەرشتی وانەبێژی ئاسیایی دکتۆر نازم جەبار، وانەکانی خولەکە بەشێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی دەوترێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر و بەرچاوڕونی ڕاهێنەرە بەشدار بووەکان وانەیەکی تایبەت بە یاساکانی تۆپی پێ لەلایەن ناوبژیوانی نێودەڵەتی دکتۆر هاوکار سالارەوە پێشکەشکرا.
هەروەها کامەران عومەر وانایەكی سەبارەت گۆڵپارێز پێشکەش کرد.
پاش تەواو بوونی سەرجەم وانەکان، تاقیکردنەوەیەکی تیۆری و پراکتیکی بۆ سەرجەم ڕاهێنەرەکان ئەنجام دەدرێت.
وا بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە کۆتا رۆژی خولەکە بێت.