گریزمان دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید
٢٧ كانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
دوای کۆتایی هاتنی پشووی یاریزانان لە دوای جامی جیهانی 2022ی قەتەر یاریزان گریزمان گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی.
ئەمڕۆ 27ی کانونی یەکەمی 2022، دوای دەستپێکردنەوەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا یاریزان گریزمان گەڕایەوە بۆ کەمپی ڕاهێنانەکانی ئەتلەتیکۆ مدرید.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یاریزانە فەڕەنسییەکە باشترین ئاستی تەکتیکی پێشکەش کرد لە جامی جیهانیدا، بە دروستکردنی سێ گۆڵ بۆ هاوتیمەکانی، هەر بەم ئامارەش بووە گۆڵ دروستکاری مێژووی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان بە 28 گۆڵ.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یاریزانانی پاڵەوانی جامی جیهانی ڕۆدریگۆ دی پاوڵ و ئەنخێل کۆریا و ناویل مۆلینا نەگەڕاونەتەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکە.
