تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

١٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە شەوی 19 ی ئەم مانگەوە جارێکی دیکە تونێلی پێشڕەو دادەخرێتەوە.

ئەمرۆ پێنج شەممە 15ـی کانونی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە شەوی 19 ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە تا کاتژمێر 5:00ی رۆژی دواتر تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

ئاماژەی بە ئەوەشکرد، لە کاتەدا کاری نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی چەناڵی ئاوی ناو تونێلەکە لە لایەن تیمی تایبەتەوە ئەنجامدەدرێت، شۆفێران لەو کاتەدا رێگەی سەر چیای ئەزمەڕ بەکاربهێنن.