١٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بە مەبەستی بەردەوامیدان بە دانوستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
ئەمرۆ شەممە 10ـی کانونی یەکەمی 2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان له میانهی راگهێندراوێکدا ڕایگەیاند: "بەمەبەستی بەردەوامیدان بە دانوستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا".
ئاماژەی بە ئەوەشدا، لەو سەردانەدا شاندی حکومەتی ھەرێم لەسەر پرسی بودجە و نەوت گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئەنجامدەدەن.
شاندهكه بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستور، دۆسیەی ماددەی 140، دۆسیەی نەوت و غاز ، بەشداری شایستەی هەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکان، بابەتی ماف و شایستە دەستوریەکانی پێشمەرگە و بابەتەکانی دیکەی وەک پڕۆژە یاساکانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی فیدراڵی و نەوت و غاز) سهردانی بهغدایان كردووه.