٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
لاهور شێخ جه‌نگى له‌باره‌ى ئاسایی بوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هاته‌ده‌نگ و ڕونكردنه‌وه ده‌دات، راشیگەیاند: "دۆخێكى زۆر خراپ ڕ‌وى له‌سلێمانى و یه‌كێتى كردووه".
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022 لاهور شێخ جه‌نگى له‌نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا دوو په‌یامى بڵاوكرده‌وه، یه‌كه‌میان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران و توندوتیژیه‌كانى هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانیه‌وه ڕایگه‌یاند: "ئیدانه‌ى ئه‌و توندوتیژیانه ده‌كه‌م كه دژى خوێندكاران ده‌كرێت".
له‌په‌یامى دوه‌میشیدا ڕونكردنه‌وه‌یدا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى و هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان و دۆخى سلێمانیه‌وه بوو.
سه‌باره‌ت به‌ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیشیان له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند: "جگه له‌دوو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى كه له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور كردومه و یه‌كێكیان تایبه‌تبوو به‌پیرۆزبایی كۆتاییهاتنى كۆنگره‌كه‌یان، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى ترم نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شمبێ زۆر ئاساییه".
سەبارەت بە کۆبونەوەکانی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لاهور شێخ جه‌نگى وتى: "ڕۆژانه فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان سه‌ردانم ده‌كه‌ن و سه‌ردانیان ده‌كه‌م، كۆبونه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوشم په‌یام نییه و كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئاساییه".
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆیی یه‌كێتى و سلێمانیش، لاهور شێخ جه‌نگى ڕایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كادیرانى ناو یه‌كێتى قسه ده‌كه‌م، دۆخێكى زۆر خراپ ڕ‌وى له‌سلێمانى و له‌یه‌كێتى كردووه".
