گازێکی فرمێسکڕێژ کەوتووەتە نێو قوتابخانەیەکی بنەڕەتییەوە و بەهۆیەوە 100 قوتابی بریندار بوون
٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
فریاکەوتنی سلێمانی: 100 قوتابی قوتابخانەیەک بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە بریندار بوون
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان دەڵێن، گازەکەیان بۆ بڵاوەپێکردنی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هەڵداوە و ئەوان فڕێیانداوەتە نێو قوتابخانە بنەڕەتییەکە، بەڵام خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەوە رەتدەکەنەوە".
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە نازانین ئەو کارە کێ کردوویەتی، بەڵام چارەسەری پێویست بۆ هەموو قوتابییەکان کراوە و سەرجەم قوتابییەکان بەهۆی گازە فرمێسکڕێژەکەوە تووشی هەناسەتووندی و سوربوونەوەی چاو بوون، چارەسەری پێویستیان لە قوتابخانەکە بۆ کراوە.