١٢ تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئاشکرایکرد، ئاستی هه‌ردوو روباری دیجله و فورات به‌هۆی باران بارینی ئەمڕۆی به‌غدا و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2022 ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی به‌غدا لە ڕاگەیاندراوێکیدا لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرایکرد، به‌هۆی باران بارینی به لێزمه‌ی ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی به‌غدا ژێرئاو كه‌وتن، كه له ساڵی 2019ـه‌وه بارانی له‌م شێوه له به‌غدا نه‌باریوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی بارانبارینی ئه‌مڕۆی به‌غدا، له‌ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه، ئاو چوه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌ی (نوعمانی حكومی)، ئه‌مینداری به‌غدا ته‌واوی دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راسپارد، كه به‌هانای خه‌ڵكه‌وه بچن.
لای خۆشیەوە عه‌لی رازی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ڕایگەیاند: "جیاوازیی له نێوان رێژه‌ی باران بارینی ئه‌مڕۆی پارێزگاكانی عێراق هه‌بووه، به گوێره‌ی تۆماری وێستگه‌ی كوت، ئاستی بارانبارینی ئه‌مڕۆ 67 ملیم بووه".
پێشتر سوعاد ئه‌لعه‌زاوی، شاره‌زا له بواری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له بواری ئه‌ندازیاری ژینگه له زانكۆی كولۆرادۆ له ئه‌مه‌ریكا ئاشکرایکردبوو، به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی وشكه‌ساڵی، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانبارین، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتودا مه‌ترسیی وشكبوونی هه‌ردوو روباری دیجله و فورات هەیە.
لەلایەکی دیکەوە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌م باره‌یه‌وه ئاماژەی بە ئەوە داوە، به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها دروستكردنی 100 به‌نداو له‌لایه‌ن توركیا، له 20 ساڵی داهاتودا عێراق دوچاری وشكبوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شەممە بارانی به لێزمه به‌غدای پایته‌ختی عێراق و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقی گرته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه له ته‌واوی شه‌قامه‌كانی به‌غدا لافاو دروستبوو.