٤ ئایاری ٢٠٢٢
کاتژمێر ١٠ی شەو، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەکات.
یارى یەکەمى نێوانیان کە لەیاریگاى ئیتیحاد ئەنجامدرا، یەکێک بوو لە یارییە لەبیرنەکراوەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، کە بە بردنەوەی یانە ئینگلیزییەکە بە ئەنجامی ٤ بە ٣ کۆتاییهات.
بەپێى قسەى لۆکا مۆدریچی ناوەڕاستکاری یانە شاهانەکە، ژوورى جلگۆڕینى ڕیاڵ کەشێکى ئارام و یەکگرتووى هەیە و ئەوەش وادەکات مانچێستەر سیتى بخەنە دەرەوە.
هەردو یانە لە مێژودا حەوت جار ڕووبەڕووى یەکترى بونەتەوە، ریاڵ مەدرید خاوەنى سێ بردنەوەیە و لە دو یاریشدا یەکسان بوون و مانچستەر ستیش دووجار بەسەر ریاڵ مەدریددا سەرکەوتووە، ئەمشەویش براوەیان دەگاتە پاریس و ڕووبەڕووى لیڤەرپوڵ دەبێتەوە کە شەوى ڕابردوو لەسەر حسابى یانەى ڤیاڕیاڵى ئیسپانى خۆى گەیاندە یارى کۆتایى چامپیۆنس لیگ.