فەرماندەی هێزی کۆماندۆ بۆمبی پێدا تەقییەوە
١٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
کەمێک پێش ئێستا بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزی کۆماندۆ تەقییەوە و لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2022 میدیاکانی هەرێم بڵاویانکردەوە، لەکاتی سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنوری تاوێرکەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش، بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقییەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕوداوە ئاشکرایکرد ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووە و ملازم زوھێر محەمەد گیانی لەدەستداوە و حەوت ئەندامی تری ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون، پاشان راستەوخۆ بە کۆپتەر گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی.