ناونوسین بۆ کۆلیژی سە ربازی دەستیپێکرد

١٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

بە گوێرەی راگەیاندراوێک لە وەزارەتی بەرگری عێراقەوە، لەمرۆوە دەر‌‌چوانی ئامادەیی لە ساڵی خویندنی (2020 – 2021)، هەروەها(2021 – 2022) کە خوازیارن لە کۆلیژی سەربازی بخوێنن، دەتوانن فۆرمی بەشداریکردن پربکەنەوە.

ئەمرۆ شەممە 15 ی تشرینی یەکەمی 2022، وەزەرەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆلیژی سەربازی رۆستەمیە خولی ئەفسەری بۆ دەرچوانی خویندنی ئامادەیی لە لقەکانی (زانستی، وێژەیی، بازرگانی، پیشەسازی) دەکاتەوە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا مەرجەکانی وەرگرتنی بڵاوکردەوە و ئاماژەشی بەوەدا هەرکەسێک ئارەزومەندە دەتوانێت لە رێگەی مالپەری وەزارەتی بەرگری عێراق بەشێوەی ئۆنلآین فۆرم پر بکاتەوە.

مەرجەکانی وەرگرتن ئەمانەن:-

1. پێشکەشکار عێراقی بێت و لەدایک و باوکێکی عێراقی لەدایک بووبێت.

2. تەمەنی لە (18) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (22) ساڵ زیاتر نەبێت، ئەو کەسانەش کە ماوەی سێ ساڵە لە بەشی سەربازیدا خزمەت دەکەن و دەیانەوێت فۆڕمی خوێندن پڕبکەنەوە، نابێت تەمەنیان لە (24) ساڵ زیاتر بێت.

3. رەفتار و سیڤی باش بێت.

4. هەڵگری بڕوانامەی خوێندنی ئامادەیی بێت لە لقەکانی زانستی یان وێژەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2020 - 2021/ 2021 - 2022)، هەروەها کۆنمرەی کەمتر نەبێت لە (70%).

5. داواکاری دەرچووی ئامادەیی لە لقە بازرگانی و پیشەسازییەکان بۆ بەشەکانی (ئۆتۆمبێل، کارەبا، ئەلیکترۆنی) بۆ ساڵی خوێندنی (2020 - 2021/ 2021 - 2022)، پێویستە کۆنمرەی کەمتر نەبێت لە (80%).

6. کوڕ و کچی شەهید مەرجی کۆنمرە نایانگرێتەوە.

7. لە چاوپێکەوتنی لیژنەی کێشەکان لە وەزارەتی بەرگری دەرچووبێت.

8. سەر بە هیچ حزب و بزوتنەوە و رەوت و لایەنێکی سیاسیی نەبێت.

9. هیچ پێشینەیەکی تاوانی (سەربازی، سیاسی، پەیوەندیدار بە شەرەف)ـەوە لە دادگای سەربازی نەبێت.

10. لە کۆلێژ و خولە سەربازییەکان نەکشابێتەوە و دەرنەکرابێت، هەروەها نابێت پێشتر لە سوپا رایکردبێت.

11. مەرجەکانی لەشجوانی و تەندروستی و سەلامەتی دەروونی هەبێت کە لەلایەن لیژنەی پزیشکی تایبەتمەندەوە بڕیاری لێدەدرێت.

12. باڵای لە 165 سانتیمەتر کەمتر نەبێت.